میدیا عێراقییه‌كان: ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌ك پیس بووه

میدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان گرنگی به ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتییان ناده‌ن.
هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، میدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئاوی خواردنه‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نه‌ماوه و چه‌ندین كاریگه‌ریی نه‌رێنی و لاوه‌كی به‌سه‌ر ته‌ندروستییان ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و میدیا عێراقی و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه باسیان له‌وه كردووه، هاووڵاتییانی عێراق له بێباكی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌رانبه‌ر به ژیان و ته‌ندروستییان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، گرنگییان پێ ناده‌ن و ناڕاسته‌وخۆ و به هێواشی ده‌یانكوژن و له‌ناویان ده‌به‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، تیمی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تێستی ئاوی ئه‌و پارێزگایانه ده‌كه‌ن كه ده‌گوترێت پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت و ده‌یانه‌وێت له‌وه دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌م باره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، تا چه‌ند ڕاستن.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وای نیشان داوه، كه گوایه ئه‌وه‌ی له باره‌ی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆ ناشیرنكردنی حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه و جۆرێكه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
کۆنفرانسی هەفتەی جیهانیی ئاو یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، لە ستۆکهۆڵم لە سوید بەڕێوەچوو و تاوەکوو 28ـی مانگ بەردەوام بوو. ئه‌م کۆنفرانسه ساڵانە بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت و لە ساڵی 1991ـەوە دەستی پێکردووە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن لە عێراق (IOM) لەو بارەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کرده‌وه، ئاو پێویستە بۆ کەرامەت و تەندروستی و خۆڕاگری، بەڵام هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان لە عێراق ڕۆژانە لە دەستڕاگەیشتن ئاوی پاک ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەشی داوە، لە هەفتەی ئاوی جیهانیدا، هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە پێویستین لە عێراق دووپات کردەوە.