ميسر پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
جه‌ختیش له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری میسر پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، كه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆكراوه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عێراق كرده‌وه، كه له‌پێناو نه‌هێشتنی توندڕه‌وی و تیرۆر و بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌لی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتر ده‌نرێن.
H.B