په‌رستارێك به‌ده‌م گریانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ تره‌مپ ده‌نێرێت
"چۆن دەوێرێت نكۆڵی هه‌موو كارێكی ئێمه‌ی په‌رستاران دەكات"

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
یه‌كێك له په‌رستاره دڵسۆزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی دۆنالد تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا شتێك نییه گاڵته بێت و پێویسته به گرنگییه‌وه لێی بڕوانین".
كریستینا هۆپس، كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونەوەی كۆرۆنا كارده‌كات، نیگه‌ران و نائارامه دوای ئه‌وه‌ی تویتێكی سه‌رۆك تره‌مپ -ی خوێندووەته‌وه، كه له رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نووسیبوی: "له كۆڤید-19 مه‌ترسن. رێگه مه‌ده‌ن كۆنترۆڵی ژیانتان بكات".
هۆپس نیشته‌جێی سیاتل- واشنتن به سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌وه‌م خوێنده‌وه و گه‌یشتمه ماڵه‌وه زۆر توڕه بووم به پله‌یه‌ك هه‌ستمكرد پێویسته شتێك به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رۆكه بڵێم".
بۆیه له په‌یامێكدا به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت: "به سه‌دان كه‌س به به‌رچاوی منه‌وه رۆژانه ئه‌مردن و ونده‌بن كه‌چی بڵێین له كۆڤید-19 مه‌ترسن، ئه‌مه سه‌رسوڕهێنه‌ره".
به دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێ: "چۆن دەوێرێت نكۆڵی لە هه‌موو كارێكی ئێمه‌ی په‌رستاران بكات، كه ئێمه چاودێرانی ته‌ندروستی پێشكه‌ش دەكه‌ین".
له‌و رێگه‌یه‌وه كه وه‌ك چاودێری ته‌ندروستی كارده‌كات، هۆپس ئەوەشی خستووەتەڕوو: "من ده‌زانم كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه چه‌نده به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه".
هۆپس له مانگس حوزه‌یران و ته‌ممووزی ئەمساڵدا، ماوه‌ی 5 هه‌فته نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی میامی له فلۆریدا بۆ هاوكاریی په‌ره‌ستاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
ئه‌و به سی ئێن ئێن-ی گوت: "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی من كارم تێدا ده‌كرد پڕ بوو".
له‌كاتێكدا هۆپس له‌و بڕوایه‌دا نییه خه‌ڵك نه‌ترسێت، بۆیه ئاماژەی بەوەداوە: " ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌رۆك نابه‌رپرسیارێتی و رێزنه‌گرتنه. به‌و پێیه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه".
به‌پێی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكیز، زیاتر له 7 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك خۆشییه‌وه. له‌و ژماره‌یه‌ش 214 هه‌زار كه‌س مردون.
هۆپس له كۆتاییدا ده‌ڵێ: "گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه خه‌می یه‌كترمان بێت و یه‌كتر بپارێزین و به‌شوێن خه‌می یه‌كتره‌وه بین".
گوتیشی: "بڕوام نییه تویته‌كه‌ی سه‌رۆك نه گوێی لێ بگیرێت و نه خه‌ڵك دوای باوه‌ڕه‌كه‌شی ئه‌كه‌وێت".