سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24: باره‌گای حزبی شیوعی له قه‌ره‌هه‌نجیر ته‌قه‌ی لێ كرا

باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان له قه‌ره‌هه‌نجیر ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 8ـی ئه‌یلوولی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر به كوردستان24ـی گوت، باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان له شاره‌دێكه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوللـه بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی لێ كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه له پۆلیسی شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر گوتووشیه‌تی، تهقهرێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێك ته‌قه‌ی له باره‌گاكه كردووه و دوای ده‌ستڕێژی گوللـه‌ش، به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
ئه‌و سه‌رچاوه گوتووشیه‌تی، به پێی لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه ته‌نیا زیانی ماددی به باره‌گاكه گه‌یاندووه و هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی نه‌بووه.
