شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر

شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر کردەوە.

پێشانگەکە بە یەکێک لە گەورەترین پێشانگەکان وەبەرهێنانی خانووبەرە دادەنرێت، کە 280 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی بەشدارن، کۆمپانیا بیانییەکانیش لە 16 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون.