وەزارەتی تەندروستی رێكاری نوێ تاوتوێ دەكات

وەزیری تەندروستی: قەدەغەی ھاتوچۆ بەچارەسەر نییه‌

K24 - دھۆك

وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان 24 سەبارەت قەدەغەی ھاتوچۆ، رایگەیاند، راگرتی سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان چارەسەر نییە، بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئاماژەی بەوەشكرد لە كۆبوونەوەی داھاتوویاندا گفتوگۆ لەسەر گرتنەبەری رێكاری نوێ دەكەن.

وەزیری تەندروستی گوتی: "ئێمە نیگەرانین لە ئاسایی بوونەوەی ژیان بەبێ مەرجی تەندروستی، بەڵام نابێ بیر لە قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو بكەینەوە، بەڵكو دەبێ بیر لە خۆپارێزی و گرتنەبەری رێكارەكانی بكەینەوە".

گوتیشی: "لەبارەی رەوشی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی تەندروستی و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان لەسەر خەتین، لە رۆژانی داھاتوودا كۆبوونەوەی دەكەین و گفتوگۆ لەبارەی رێكاری نوێ دەكەین، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ناوەندەكانی خوێندن و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەبێ رێكارەكان توندتر بكرێن، بۆ ئەوەی خەڵك بە خۆپارێزییەوە بەردەوام بن لە كار و ژیانی رۆژانەیان".

Fly Erbil Advertisment