سوودانی بۆ میری قه‌ته‌ر: ئیسرائیل ناوچه‌كه به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار پاڵ ده‌نێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و گه‌لی ئه‌و وڵاته دووپات كرده‌وه؛ هاوكات به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی لێیان نیشتووه و پێیان وایه ئیسرائیل بازنه‌ی شه‌ڕی له ناوچه‌كه به‌رفراوان كردووه، داواب به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
سێشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر كرد و پشتیوانی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌رانی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كرد.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر قه‌ته‌ر كردوویه‌تی، پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و پێشهات و په‌ره‌سه‌ندێكی مه‌ترسیداره له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی ململانێكان له ناوچه‌كه، كه ده‌بێته ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌یبات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له باره‌ی "پێشلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر" و له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك له مانگه‌دا به پێویست زانیوه.
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی (شاباک) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەگوێرەی میدیاکان شاندی دانوستانکاری حەماس کراوەتە ئامانج.
ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بارەگایەکی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند "بە توندترین شێوە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بارەگایەکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە دەوحە، سەرکۆنە دەکەین."
هاوكات بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا، تیرۆرکردنی ئەندامانی شاندی دانوستانکاری غەززەی لە دەوحە ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، لە هێرشەکەی ئەمرۆی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە پایتەختی قەتەر، پێنج کەس کوژران.