سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە تەواوی پشتیوانیی قەتەرین

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد.
سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه.
سەرۆکایەتییەکە، بە تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ قەتەر دەردەبڕێت، هاوکات داوا لە کۆمەڵەگی نێودەوڵەتی دەکات هەموو هەوڵێک بدات بۆ ڕێگری لەو کارانە و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه. به ته‌واوى پشتيوانى قهتهرين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه.
— Kurdistan Region Presidency (@KurdistanRegion) September 9, 2025
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل، بە هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکە (شاباک) هێرشی ئاسمانی کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە گوێرەی میدیا عەرەبییەکان شاندی دانوستانکاری حەماس کراونەتە ئامانج، سوپای ئیسرائیل دەڵێت: سەرجەمیان کوژراون، بەڵام بزووتنەوەی حەماس کوژرانی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە ڕەت دەکاتەوە.