سوودانی ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤی ڕاگه‌یاند

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئازادكردنی كچه ئیسرائیلی – ڕووسییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2023ـوه له عێراق دیار نه‌ماوه؛ ده‌شڵێت، ڕێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن ناووبانگی عێراق و عێراقییه‌كان ناوزڕاو بكه‌ن.
سێشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسی ڕاگه‌یاند و له‌م باره‌وه په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوكرده‌وه و گوتوویه‌تی، سازش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن و ڕێگه هیچ كه‌سێك ناده‌ن ناووبانگی عێراق و عێراقییه‌كان ناوزڕاو و ناوبه‌د بكه‌ن.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، سێ سه‌رچاوه‌ی عێراقی، كه یه‌كێكیان به‌رپرسێك بوو له حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان گوت، دانوستانه‌كان بۆ ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسی چووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، دانوستانه‌كان زۆریان خایاند و تاقه‌تپرووكێن بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا توانراوه ڕێككه‌وتنێك بكرێت و له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا "فیدیه" بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و سێ سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌و لایه‌نه‌ی تسۆركۆڤی ڕفاندووه، له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا داوای ئازادكردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كردووه كه هەڕەشەیان لە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا کردووه، یه‌كێكیش له‌وانه، كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه.
هاوكات، به‌رپرسێك له ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاریه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕه‌تی كردبووه‌وه زانیاریی له باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌بێت و هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌وه نه‌دابوو.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاریی ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد، پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات و چاوی به به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه ده‌كه‌وێت و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه داده‌به‌زێت پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگیی كردووه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ڕووی داوه، ئاساییه.
نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ئه‌وه‌ی له باره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووس ده‌گوترێت، زانیاریی بێبه‌ڵگه‌ن.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك كه ده‌گوترا، هێزه ئاسمانییه‌كانیی ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كردووه بۆ ڕێگریی له گرووپه چه‌كداره‌كان كه ویستوویانه تسۆركۆڤ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بڕفێنن و شكستیان به‌و هه‌وڵه هێناوه.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، قاسم ئه‌عره‌جی، له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس"ـدا، گوتی، به‌غدا له به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ قوتابی دكتۆرا له زانكۆی پرینستۆنی ئه‌مه‌ریكا كه له ئاداری ساڵی 2023ـوه له عێراق دیار نه‌ماوه، به‌رده‌وامن.
ئیسرائیل دوای ماوه‌یه‌ك له دیارنه‌مانی تسۆركۆڤ، ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی ڕفێنراوه، به‌ڵام حزبوڵلا له لای خۆیه‌وه ڕه‌تی كرده‌وه.
ئه‌عره‌جی گوتیشی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تسۆركۆڤ و له هه‌وڵی به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌و گرووپه‌ی ناوبراویان ڕفاندووه.
تسۆركۆڤ، به پاسپۆرتی ڕووسی سه‌ردانی عێراقی كردبوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌ی تێزی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی پرینستۆن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق گوتبووی، ناوبراو پێش ئه‌و واده‌یه سه‌ردانی عێراقی كردووه.