یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان ده‌كرێت؛ هاوكات شایسته‌ی دارایی هه‌ر یه‌كێك له كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی دیاریی كرد.
چوارشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2025، جومانه غه‌لای، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، كاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 14ـی ئهیلوول، تیروپشك بۆ ناوی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان ده‌كرێت.
جومانه غه‌لای گوتیشی، دەستەی کۆمسیاران بڕیارێکی دەرکرد بۆ دیاریکردنی شایسته‌ی دارایی کارمەندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به شێوه‌یه‌ك شایسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی له شایسته‌ی ده‌رچوو و زانكۆ و په‌یمانگه و ئه‌وانی دیكه‌ی لێك جیا كردووه‌ته‌وه.
جومانه غه‌لای ده‌ڵێت، ڕێکخەری ناوەندیی دەنگدان، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكوومی بێت بڕی 300 هەزار دینار تەنیا، بۆ یەک ڕۆژی دەنگدان، جا تایبەت بێت یان گشتیی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بڕی 200 هه‌زار و كارمه‌ندی ئاساییش ته‌نیا 150 هه‌زار وه‌رده‌گرن.
جومانه غه‌لای گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر ڕێکخەری ناوەندیی دەنگدان قوتابی یان ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆ بێت، 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان بڕی 300 هه‌زار دینار و كارمه‌ندی ئاسایی وێستگه‌كانیش ته‌نیا 250 هه‌زار وه‌رده‌گرن.
غه‌لای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مووچەی كارمه‌ندانی یەدەگ، کە (5%)ـی ژمارەی كارمه‌ندانی دەنگدان پێکدەهێنن، بەم شێوەیە دەبێت: فه‌رمانبه‌ری حكوومی بڕی 50 هه‌زار و سوپاسنامه‌یه‌ك، قوتابی یان ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه بڕی 100 هه‌زار و سوپاسنامهیهیهك وه‌رده‌گرن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.