ترەمپ: سەردەمی ئۆباما و بایدن تۆقینەر بوو
"ئەگەر ئۆباما و بایدن كاری خۆیان بكردایه من نەدەبووم بە سەرۆكی ئەمەریكا"

K24 – ھەولێر:
جارێكی دیكە سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ ھێرشی كرد سەر سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، باراك ئۆباما و ركابەرەكەی ئێستای، كاندیدی دیموكراتەكان، جۆ بایدن و سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەوانی بە تۆقینەر ناوبرد.
ترەمپ لە جریوه‌یه‌كدا لە ھەژماری خۆیدا لە " تویتەر" داوای لە ئەمەریكاییەكانی كرد، بەبیر خۆیان بهێننەوە، كە ئه‌و نەدەبووه سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئەگەر ئۆباما و بایدن كاری خۆیان كردبووایە و لە فەرمانڕەواییدا تۆقێنەر نەبوونایە.
ئه‌گه‌رچی به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هاتووه و جیاوازتره له ساڵان، به‌ڵام بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می 2020، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت.
