د. سەباح ھەورامی: بەستنی دەمامک لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەكانی سلێمانی دەکرێتە ناچاری

"ئەگەر رێكاری پێویست نەگیرێتەبەر دۆخەكە خراپتر دەبێت"

K24 - سلێمانی

د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان و داموده‌زگا حكومییه‌كان به‌كارهێنانی ده‌مامك بكه‌نه‌ ناچاری.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی گوتی: "بڕیارمانداوە لە دامودەزگا و فەرمانگەكان و شوێنە گشتییەكان بەستنی دەمامك ناچاری بێت".

روونیكردەوە: "ئەگەر كەسێك بەبێ دەمامك بچێتە ھەر دوكانێك و شتی پێ بفرۆشێت، ئەوا دوكاندارەكە بەرپرسیار دەبێت".

گوتیشی: "بەستنی دەمامك تاكە رێگەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی كۆرۆنا ببینەوە. پابەندبوون بە رێنماییەكان زۆر كەمبووەتەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر تەشەنەی كردووە، رێژەی مردنیش بە كۆرۆنا زیادیكردووە، ئێستا نەخۆشخانەكان پڕبوونەتەوە لە تووشبووی كۆرۆنا، ئەگەر ئیجرائاتی پێویست نەكرێت دۆخەكە خراپتر دەبێت".

Fly Erbil Advertisment