لە خورماتوو، تەقە لە بارەگای پارتی دەکرێت

درەنگانی شەو لە شارۆچکەی خورماتوو ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە.

ئیسماعیل دەلۆ، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی، بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند،  ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیتا لاندگرۆز سێ كەسی سەرخۆشی تێدابووە و تەقەیان بەسەر ناوچەکەدا كردووە.

دەشڵێت: تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە و تائێستا دووانیان دەستگیركراوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment