توێژەران هۆشداریی لە زۆر بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ دەدەن

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا پاراسیتامۆڵ بەکاردەهێنن بۆ نەهێشتنی سەرئێشە، تا و ئازاری پشت، چونکە بە باوترین و سەلامەتترین ئازارشکێن دادەنرێت.

هاوکات توێژینەوە نوێیەکانی پزیشکان هۆشداری دەدەن، ئەم دەرمانە ڕەنگە ئەوەندە سەلامەت نەبێت کە زۆر کەس، بەتایبەتی کاتێک بە بەردەوامی یان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکاردەهێنن.

مەترسییە تەندروستییەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی پاراسیتامۆڵ:

بۆ ژەمێک (4 گرام لە ڕۆژێکدا)، ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر یان بە بەردەوامی بەکاربهێنرێت، دەکرێت ببتە هۆی لەکارکەوتنی جگەر.

توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی بەردەوام پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی کێشەی دڵیان هەیە.

پاراسیتامۆڵ، مەترسی لەسەر خوێنبەربوونی گەدە و ڕیخۆڵە و نەخۆشی گورچیلە زیاد دەکات. ئەویش بە بەکارهێنانی زۆر لە ژەمەکان.

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی دەریخستووە، مەترسی لەسەر گوێیەکان زیاد دەکات، بەکارهێنەرانی ڕۆژانە بە ڕێژەی 18%.

شیکارییە بەرفراوانەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ لەلایەن ژنانی دووگیانەوە پەیوەندی هەیە بە مەترسی تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم یان چالاکیی زۆر، هەرچەندە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هۆکارانە نەسەلمێنراوە.

کاریگەرییە سنووردارەکانی پاراسیتامۆڵ؛

تەنیا یەک لە هەر چوار کەس کە ئازاری دوای نەشتەرگەرییان هەیە سوودی لێ وەردەگرن. تەنیا یەک لە هەر 10کەس سەرئێشەیان پێ ناهێڵێت، هەروەها هیچ کاریگەرییەکی لەسەر حاڵەتەکانی ئازاری درێژخایەن نییە، وەک ئازاری پشت و هەوکردنی ئێسک و جومگەکان. ئەمەش وایکردووە کە کۆمپانیای NICE ی بەریتانی پێشنیازی بەکارنەهێنانی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەن بکات.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ مۆر، لە گرووپی ئازاری کۆکرین، ئاماژەی بەوەداوە "ڕوانگەی تەقلیدی" سەبارەت بە سەلامەتی پاراسیتامۆڵ ڕەنگە هەڵە بێت، چونکە بەکارهێنانی پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی مردن، جەڵتەی دڵ و خوێنبەربوونی گەدە هەیە.

دکتۆر دین ئیگێت، لە دۆنکاستەر هۆشداری دەدات لەوەی وەک دەرمانێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، "خەڵک پێیان وایە هیچ زیانێکی نییە، چونکە بەدەستهێنانی ئاسانە، بەڵام تەنانەت کەمێک زیاتر لە ژەمە پێشنیارکراوەکەش دەبێتە هۆی زیانێکی هەمیشەیی بە جگەر و گورچیلە."

 پاراسیتامۆڵ وەک بژاردەیەکی گونجاو دەمێنێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری کورتخایەن، بەڵام بێ مەترسی نییە، بەتایبەتی کاتێک بە زۆری یان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکاردەهێنرێت.

شارەزایان پێشنیاز دەکەن کەمترین ژەمی کاریگەر بۆ کورتترین ماوە بەکاربهێنرێت. هەروەها ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت ئەگەر دەرمانی ئازارشکێن بە بەردەوامی پێویست بوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment