
دیمەنە سەیر و سەمەرەکانی دوبەی
دوبەی، بە دڵنیاییەوە یەکێکە لە سەیرترین وڵاتانی جیهان. تێکەڵبوونی دەوڵەمەندیی زۆر لەگەڵ بەها دێرینەکانی ئیسلامدا، کۆمەڵگەیەکی تایبەت و دەگمەنی پێک هێناوە؛ خۆراکی زێڕین، بەخێوکردنی شێر و پڵنگ وەک ئاژەڵی ماڵی، ئۆتۆمبیلی گرانبەها و هۆتێلی ژێردەریایی، بەشێکن لەو دیمەنە سەرسوڕهێنەرانەی ڕۆژانە، لەو میرنشینە دەوڵەمەندەدا بەرچاو دەکەون.








