خۆپیشانده‌رانی میسان: حكوومه‌ت تینوومان ده‌كات و به كۆمه‌ڵ سزامان ده‌دا

ده‌یان كه‌س له دانیشتوونی گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای میسان به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ، خۆپیشاندانیان كرد و داوا له به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، په‌له له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 14ـی ئه‌یلوولی 2025، ده‌یان كه‌س له دانیشتوونی گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی موشه‌ره‌ح له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای میسان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه بێئاون و به‌رپرسانیش هیچ ئاوڕێكیان لێ نه‌داونه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانیان بێباكن.
خۆپیشانده‌ران گوتوویانه، بێئاوی ته‌نیا زیانی بۆ خۆیان نه‌بووه، به‌ڵكوو زیانی گه‌وره‌ی به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیش گه‌یاندووه. ده‌شڵێن، ئه‌مه چواره‌مین جاره له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا خۆپیشان ده‌كه‌ن و به‌رپرسانیش هیچ وه‌ڵامێكیان ناده‌نه‌وه، بۆیه له‌سه‌ر گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان و خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها گوتووشیانه، ئه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌رانبه‌ریان ده‌یكه‌ن، سزادانی به كۆمه‌ڵه و ده‌یانه‌وێت تینوویان بكه‌ن و ناچاریان بكه‌ن كۆچ بكه‌ن و شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن.