پزیشکیان: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
هیوادارم لووتکەکە 'بگاتە ئەنجامێک' بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن.
سەردانەکەی مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل کە بەرپرسانی حەماسی لە دەوڵەتی کەنداو کردبووە ئامانج.
پزشکیان، پێش ڕۆیشتنی بۆ دەوحە، ڕایگەیاند: "وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن و تا دەتوانن یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن."
سەرۆک کۆماری ئێران هیوای خواست لووتکەکە "بگاتە ئەنجامێک" سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دژ بە ئیسرائیل.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، قەتەر میوانداری لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی بکات، کۆبوونەوەی لووتکەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلە کە شوێنی نیشتەجێبوونی چەند سەرکردەیەکی حەماسی لەقەتەر کردە ئامانج ، هەروەها وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کاری تیرۆری ڕەتدەکەنەوە کە ئیسرائیل پراکتیزەی دەکات.
لە کۆبوونەوەی لووتکەی دەوحە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری دەکەن.