زیقار، ڕووبەڕووی هەڕەشەی ژینگەیی بووەتەوە
باخه‌كانی خورما كه سه‌رده‌مانێك وه‌ك پشتێنه‌یه‌كی سه‌وز بوون بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای زیقار، ئێستا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناوچوون، جگه له كاریگه‌رییه‌كانی وشكه ساڵی، ئێستا له‌و مه‌ترسییه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه، به‌هۆی ڕاماڵینی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وییه‌كان له كشتوكاڵیه‌وه بۆ نیشته‌جێبوون، خه‌ریكە زیقار ناسنامه مێژووییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه.
به‌هۆی فراوانبوونی ڕووبه‌ری نیشته‌جێبوون و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، باخی خورماكان له پارێزگای زیقار كه سه‌رده‌مانێك پشتێنه‌ی سه‌وزی شاره‌كان بوون، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوونه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی داتاكانیش ڕووبه‌ری پێشتر ئه‌و باخانه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 42 هه‌زار دۆنم زه‌وی بوون و جۆری خورمایان تێدا بوو.
عه‌لی ناسری، جووتیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له ناوچه‌كه‌ی ئێمه ده‌ستیان به ڕاماڵینی باخه‌كان كراوه، سه‌یرمان كرد هه‌ندێك كه‌سی نه‌ناسراو هاتوون دارخورماكان ڕاده‌ماڵن، پێمان گوت ئه‌وه چی ده‌كه‌ن؟ وه‌ك ده‌شزانن ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕووبه‌ری به‌بیابانبوون، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێره هه‌ژاره و ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م باخانه‌یه.
محه‌ممه‌د ناسر، جووتیار دەڵێت: ڕاماڵین و بڕینه‌وه‌ی باخه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێكردووه، ڕاماڵینه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستیپێكردووه و به‌قووڵایی دوو كلیۆمه‌تر به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه هاتووه، ئێستاش لێره‌وه ده‌ستیان به بڕینه‌وه و ڕاماڵین كردووه و ئێستا نزیكه‌ی100 دۆنمیان بڕیوه‌ته‌وه.
بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دره‌ختانه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابووری هه‌یه، به‌ڵكو خه‌ریكه ناسنامه‌ی كشتوكاڵی زیقاریش ده‌سڕێته‌وه. ئه‌و باخانه ته‌نیا دارخورما نه‌بوون، بگره میراتێك بوو، بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ سه‌رچاوه‌ی داهاتی خێزانه‌كان بوون.
مقداد یاسری، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیارانی زیقار گوتی: خورما به به‌رهه‌مه‌كه‌ی گرنگییه‌كه‌ی بۆ عێراق ناسراوه و وه‌ك ناسنامه‌ی ئه‌و خاكه ناوده‌برێت، به‌ڵام به‌داخێكی زۆره‌وه به‌مدواییانه ده‌ستیان داوه‌ته ڕاماڵین و بڕینه‌وه‌یان و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه كشتوكاڵییه‌كان و پێداگیرن له‌وه‌ی یان ده‌بێت بكرێنه ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌ڕمه‌كی، یانیش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لایه‌نێكه‌وه كڕین و فرۆشتن به‌و خاكه‌وه ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سڕینه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی، ده‌نگی ناڕازیش بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و كارانه به‌رز ده‌بێته‌وه، نزیكه له‌وه‌ی پارێزگای زیقار گرنگترین ژێرخانه كشتوكاڵی و ژینگه‌ییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات و خه‌ریكه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و پارێزگایه كه له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌و خاكه ژیاون، خۆیان به بێگانه له‌سه‌ر زێدی خۆیان ببینن.