قەیوان گروپ: سكاڵا له دژی چه‌واشه‌كاری هه‌ندێك سایت و كه‌ناڵ تۆمار ده‌كه‌ین
تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عه‌رەبی و عێراقی و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
فاخر ته‌يب حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند: ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردووه‌تەوە، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر ئەو کەناڵە و هەموو ئەو وێبسایت و کەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستووه‌تەوە تۆمار دەکەین.
گوتیشی: ئێمه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵناییه‌وه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: هەموو ئه‌و دۆسیهیانەی کە گوایە له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت .لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوە و بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێنراوە وەک لە هاوپێچدا دەیانخەینەڕوو. ئەو هەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه و دواى بێئومێدبوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم ههڵمهتەیان بردووه‌ته نێو میدیاوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته، و ده‌ڵێت: "ملمان لهمو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت" و دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌كه‌ن كه به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی 1990 دامه‌زراوه و له‌بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كات و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه، دیارترین پڕۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانییه، كه ده‌بێته یه‌كێك له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی سلێمانی.
.jpeg)
.jpeg)
