به‌غدا به‌هۆی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی، سیمای شارستانیه‌ت و پایته‌ختبوونی له‌ده‌ست داوه

له ئه‌نجامی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویستی ڕێگه‌وبان و شه‌قامه‌كان له عێراق به‌تایبه‌تی له به‌غدای پایته‌خت، خه‌ریكه ئه‌و شاره سیمای شارستانی كه پێشتر و له سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوودا پێی ده‌ناسرایه‌وه، له ده‌ست ده‌دات و بووه‌ته شارێكی بێسه‌روبه‌ر و ته‌نانه‌ت پۆلیسی هاتوچۆش ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات؛ هاوكات هاووڵاتییان گله‌یی له به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه نه‌یانتوانیوه له ئاست ناووبانگی پایته‌خته‌كه‌یان بن.
حكوومه‌تی عێراق كه هه‌موو ناوه‌ند و دامه‌زراوه باڵا و سه‌ره‌كییه‌كانی له به‌غدای پایته‌خته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ پارێزگاكانی دیكه دابین بكات، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه لانی كه‌م وه‌كوو پێویست خزمه‌تی پایته‌خته‌كه‌شی بكات، له كاتێكدا پایته‌خته‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و وڵاته ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی بواری حوكمڕانی و ژیانی مه‌ده‌نییانه‌ی هاووڵاتییانی.
میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2025، وێنه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكی شه‌قامه‌كانی عێراقییان گواسته‌وه، كه به‌هۆی جه‌نجاڵییه‌وه، جووڵه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان وه‌ستاوه و هاووڵاتییان و شۆفێران ناتوانن له كات و واده‌ی دیاریكراویاندا، بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ستیان.
وه‌كوو له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، شۆفێران له دووری هه‌زاران مه‌تر وه‌ستاون و ناتوانن ڕێبهدهری بكه‌ن و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان پۆلیسی هاتوچۆ بتوانێت ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ بكاته‌وه و هاتوچۆی شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ڕێك بخاته‌وه.
هاووڵاتییان و شۆفێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا، بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌یان كردووه و نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕیوه و گوتوویانه، هه‌موو ڕۆژێك ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندیش له قوتابخانه، په‌یمانگه و زانكۆكان، هێنده‌ی دیكه جه‌نجاڵی دروست ده‌بێت و به‌غدا له‌ناو ئه‌و جه‌نجاڵییه‌دا كه هیچ به‌رنامه و پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نییه، ده‌خنكێت.