نیچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
باڵيۆزى به‌ريتانيا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕى

K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/10/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستيفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى عێراق به‌گشتى و سه‌ختيى دۆخى ئابوورى به‌تايبه‌تى و چۆنيهتيى تێپه‌ڕاندنى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى به‌رده‌واميى هاوکاری و هاوبه‌شيى نێوانيان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا دووپات كرده‌وه. نێچيرڤان بارزانى گوتی: به‌ريتانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگيرى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان، هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
باڵيۆزى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان ده‌ربڕى و هيواى خواست، هه‌ردوولا بۆ ته‌واوى كێشه‌كانيان بگه‌نه چاره‌سه‌ری، نێچيرڤان بارزانيش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى ناوخۆى عێراقى به كليلى ئارامى و سهقامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد- 19 و لێكه‌وته‌كانى و چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى مايه‌ى بهياخى هه‌ردوولا، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
H.B
