عێراق لە وڵاتێکی دوو ڕووبار بۆ وڵاتێکی بێ‌ئاو
تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی وشكه ساڵی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دۆخی دانیشتووان سه‌ختتر ده‌كات، پێشتر كه ته‌نیا كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌بوو، ئێستا ئاژه‌ڵه‌كانیشیان تینوون، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای بابلیش نموونه‌یه‌كی بچووكی ئه‌و كاره‌ساته‌ن كه به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.
بابل كه سه‌رده‌مانێك به وڵاتی دوو ڕووبار ناسرابوو و لانكه‌ی كۆنترین شارستانیه‌تی سه‌ر ڕووی زه‌وی بوو، ئێستا به‌هۆی كه‌مئاوی و كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی، خه‌ریكه ناسنامه‌كه‌ی له وڵاتی دوو ڕووباره‌وه ده‌گۆڕێت بۆ وڵاتی تین‌و.
نۆره‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای بابله بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاوی خواردنه‌وە. وشكه‌ساڵی و كه‌مئاوی ته‌نگی پێیان هه‌ڵچنیوه و به‌ئه‌سته‌م ئاویان ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه ماون، توێژی هه‌ژاره‌كانه و له شوێنه‌كانی دیكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نای بۆ ببه‌ن، بۆیه ناچارن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاو چه‌ندان كیلۆمه‌تر ببڕن، وێڕای به‌رده‌وامی گله‌ییه‌كانیشیان، هیچ لایه‌نێكی به‌رپرس گوێبیستیان نابێت.
عه‌لی كازم جه‌مال، گوندنشین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، 15 كیلۆمه‌تر دەبڕم تا ئاوی شوشتنم ده‌ستده‌كه‌وێت،20 كیلۆمه‌تریش دەبڕم تا ئاوی خواردنه‌وه‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئیسماعیل حه‌سه‌ن، ئاوبه‌خش دەڵێت: ئه‌وان خه‌ڵكێكی هه‌ژارن له ناوچه‌كی وێرانه. پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌ستاون و هه‌ندێكیشیان ئۆتۆمبێلیان نییه و به توكتۆك یانیش بارهه‌ڵگره‌كان دێن بۆخۆیان هەزار لیتر ده‌به‌نه‌وه و دوای دوو ڕۆژ دووباره ده‌بێت بێنه‌وه.
جگه له‌خه‌می خۆیان، ئاژه‌ڵه‌كانیشیان كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ئه‌وانن، بوونه‌ته گرانی بۆیان، دابینكردنی ئاو بۆ مه‌ڕ و ماڵاتیش له مه‌حاڵ نزیك بووه‌ته‌وه، به‌هۆی وشكبوونی چه‌م و ڕاڕه‌وه ئاوییه‌كان، به‌شێكیان ناچارن ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن، باسی وشكبوونی باخ و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان هه‌ر ناكه‌ن!
جه‌بار به‌نی عه‌بد، گوندنشین دەڵێت: 30 بۆ 40 مانگا و نزیكه‌ی 100سه‌ر مه‌ڕم هه‌یه، هه‌مووان لێره ئاژه‌ڵدارن، به‌ڵام ده‌یانفرۆشین، ئێستا یان ده‌بێت بۆ خۆمان ئاو دابین بكه‌ین، یانیش بۆ ئاژه‌ڵه‌كانمان، ناتوانین ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌كان دابین بكه‌ین، چونكه زۆر به‌سه‌ختی بۆ خۆشمان پێ دابین ده‌كرێت.
ئیحسان عه‌بدولعه‌لی، گوندنشین ئاماژەی بەوەدا، هاتووین بۆخۆمان ئاو ببه‌ین،20 کیلۆمه‌تر ده‌بڕین بۆئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وێت، نه‌ك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانمان كه ژیانمان له‌سه‌ریانه، ماوه‌ی پێنج ساڵه ئاومان نییه و ژیانیشمان له‌سه‌ر زه‌وی و ئاژه‌ڵه‌كانمانه، چۆن ده‌توانین بژین؟ ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌بوو، گونده‌كه‌ی جێهێشتووه و ئه‌وه‌ی نییه‌تی لێره ماوه‌ته‌وه.
عێراق كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به وڵاتی دوو ڕووبار ناسراوه و له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌هۆی سه‌رچاوه ئاوییه ده‌وڵمه‌نده‌كانی باوه‌شی بۆ ده‌یان له كۆنترین شارستانییه‌ته مێژووییه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی كردووه‌ته‌وه، كه‌چی ئێستا دانیشتوانه‌كه‌ی به‌دوای ده‌ستكه‌وتنی قومێك ئاودا وێڵن سه‌رگه‌ردانن و خه‌ریكه ناسنامه‌كه‌ی له دوو ڕووباره‌وه ده‌گۆڕێت، بۆ وڵاتی تینوو.