فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد

دوای یەک مانگ لە ئارامی

K24 - سۆران

دوای یەک مانگ لە ئارامی، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چڕی دەڤەری برادۆستیان کرد، شوێنی بۆردوومانەکەش نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی چەند گوندێکە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند "کاتژمێر 10:36 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 15-10-2020)، فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی سنین و بێرکمیان لە سنووری شارەدێی سیدەکان بۆردوومان کرد".

ئیحسان چەلەبی هەروەها گوتی "هەرچەند بۆردوومانەکە نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە".

دوایین جار کە تورکیا بۆردوومانی سنووری سیدەکانی کرد، لە 11-8-2020 بووە هۆی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی سەربازیی کورد لە سوپای عێراق. دواتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە 12-8-2020 بانگھێشتی فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیای لە به‌غدا كرد و لەسەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانانی سنووری عێراق له‌ یادداشتنامەیەکدا، ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی سوپای توركیای كرد بۆ سەر سنووری عێراق.

بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ لەنزیک خەڵکی مەدەنی
بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ لەنزیک خەڵکی مەدەنی

هـ.ر.

Fly Erbil Advertisment