پشتیوان سادق: ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لە نزیکترین کاتدا

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له نزیكترین كاتدا بگات؛ ده‌شڵێت، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاوڕا بوون، عێراق پاساوی ته‌كنیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و كێشه‌كانی دیكه ده‌دۆزێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2025، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوڕا بوون، عێراق پاساوی ته‌كنیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و كێشه‌كانی دیكه ده‌دۆزێته‌وه و هه‌مووان بڕوایان بوو، كێشه‌كان سیاسی و ناده‌ستوورین، به‌ڵام بۆ داپۆشینیان، بیانووی ته‌كنیكی ده‌دۆزێته‌وه.
پشتیوان سادق گوتیشی، ئەگەر ئەم پێشهاتەی ئێستا له ئارادایه، وه‌كوو خۆی بڕوات سه‌باره‌ت لێکتێگەیشتنەکانی هەولێر و بەغدا لە بارەی پرسی نەوت و تەواوبوونی ڕێکارەکان، ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لە نزیکترین کاتدا.