ترەمپ: حەوت جەنگی جیهانیم ڕاگرتووە

بەریتانیا و ئەمەریکا و ئاماژە بەوە دەکەن، کار لەسەر ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانییان فراوانتر بکەن و سەرۆکی ئەمەرکا دەڵیت: لە هەشت مانگی ڕابردوو توانیویانە 17 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە بەریتانیا بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئاسایش بنەمای سەرەکیی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا یە، ئێمە پشتیوانی ئەمەریکا دەکەین بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
ستارمەر گوتیشی: پێویستە فشاری زیاتر لە ڕووسیا بکرێت و لەگەڵ ترەمپ باسمان لە ڕێکارەکانی پاڵپشتیی سەربازیی زیاتر بۆ ئۆکرانیا کرد و بەریتانیا و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا هەماهەنگییان هەیە، لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد.
لەلای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: هەماهەنگی نێوانمان زیاتر دەکەین، ڕێکەوتنێکی مێژوویی و بازرگانیمان هەیە، گفتوگۆکان زۆرباشن و چاوەڕوان دەکەین ڕێککەوتنی نوێ لەبواری ئاسایش واژوو بکەین.
ترەمپ گوتی: دەمانەوێت لە بواری تەکنەلۆجیا و ووزە و بازرگانی و چەندین بواری دیکە رێککەوتن بکەین و پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانمان بدەین.
ئاماژەی بەوە کرد، لە هەشت مانگی ڕابردوو توانیویانە 17 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە بەریتانیا بکەن، ئێمە بەهۆی ئەو سیاسەتەی گرتوومانەبەر وەبەرهێنانی زیاترمان کردووە و ڕیکۆردمان تۆمارکردووە پێشتر جیهان کاری لەو شێوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، حەوت جەنگی جیهانیم ڕاگرتووە، هیچ کەسێک نەیتوانیووە کاری لەمشێوەیە بکات.
باسی لەوەش کرد، وام دانابوو دەتوانم جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا و ڕابگرم، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەمتوانیووە ڕایگرم، چونکە پوتن هاورێمە، بەڵام شەرمەزاری کردم و هەوڵدەدەم جەنگەکە ڕابگرم.