قائیمقامی نوێی شنگال ده‌ستنیشانكرا
بڕیاری له باره‌وه درا

K24 – شنگال:
دوای رێككه‌وتنی هه‌ینی رابردووی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئیداری و ئه‌منیی شنگاله‌وه، ئه‌مڕۆ "خدر ره‌شۆ شنگالی" به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ناحیه‌ی "سنوونێ" وه‌ك قائیمقامی نوێی قه‌زای شنگال ده‌ستنیشانكرا.
ئیدریس زۆزانی، كارگێڕی لقی (17)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئیداره‌یه‌كی نوێ له سنووری قه‌زای شنگال پێكده‌هێنرێت و كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌كرێته قائیمقام. ئه‌مڕۆش ئه‌و كاره كرا و قائیمقامی نوێی قه‌زاكه ده‌ستنیشانكرا.
"خدر ره‌شۆ شنگالی" له‌دایكبووی (1968)ـه و به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و خه‌ڵكی شنگاله و پێش (2014)، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی "سنوونێ"ی سه‌ر به قه‌زای شنگال بووه.