شۆفێران و بازرگانانی عێراقی: به ئه‌نقه‌ستی گه‌نده‌ڵی، جه‌نجاڵی له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان دروست ده‌كرێت

خراپبه‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ر و ده‌روازه عێراقییه‌كان بووه‌ته یه‌كێك له قه‌یرانه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌رتی بازرگانی له‌و وڵاته و بارگرانییه‌كی زۆری بۆ شۆفێران، بازرگانان و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته دروست كردووه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م دۆخه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر ژیانی گشتیی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بوو، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراق له دژی خراپبه‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ر و ده‌روازه عێراقییه‌كان مانیان گرتبوو، تا دوا جار محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقییان ناچار كرد له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه و گوێ بۆ گوته و قسه‌كانیان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و قاچاخچیه‌تی و تاڵانییه‌كانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان بگرێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19ـی ئه‌یلوولی 2025، شۆفێران، بازرگانان و هاورده‌كارانی عێراقی له به‌نده‌ری به‌سره‌وه له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقییه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر خراپبه‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كانی به‌سره ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند، ڕۆتین و ڕێكاره‌كان، ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون و ناچاری كردوون ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
شۆفێران، بازرگانان و هاورده‌كارانی عێراقی گوتوویانه، ئاڵۆزی و جه‌نجاڵییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان به ئه‌نقه‌ست دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌نای ئه‌م دۆخه‌دا، بتوانن گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و سوودمه‌ند بن.
شۆفێران، بازرگانان و هاورده‌كارانی عێراقی بێزاری خۆیان نیشان داوه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حكوومه‌ت هیچ پشتیوانییه‌كیان ناكات و هیچ سیسته‌مێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان نییه و ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕووده‌دات، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێكار و ڕێنماییه فه‌رمییه‌كانه، كه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به بواری بازرگانی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل گه‌یاندووه و باجی زۆری خستووه‌ته سه‌ر بازرگانان و هاورده‌كاران و دواجاریش هاووڵاتییانی عێراقی به گشتی باجی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه ده‌ده‌ن.