هاووڵاتییانی عێراقی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له بڕیارێكی گرێ‌دراو به گه‌نده‌ڵی پاشگه‌ز ده‌كه‌نه‌وه

هاووڵاتییانی عێراقی له ڕێگه‌ی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گوتارخوێنانی مزگه‌وته‌كانیش له ڕێگه‌ی مینبهرهكانهوه له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراقی، حكوومه‌ت ته‌نگه‌تاو ده‌كه‌ن و ناچاری ده‌كه‌ن له بڕیاره نادروسته‌كانی سه‌باره‌ت به داخستن و پاكتاوكردنی كۆمپانیا گشتییه زه‌ره‌رمه‌نده‌كانی، پاشگه‌زی بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هاووڵاتییانی عێراقی له ڕێگه‌ی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گوتارخوێنانی مزگه‌وته‌كانیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19ـی ئه‌یلوولی 2025، له ڕێگه‌ی مینبهرهكانهوه بڵاویان كرده‌وه، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراقی بڕیاری داخستن و پاكتاو (ته‌سفیه)ـكردنی كۆمپانیا گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هاووڵاتییانی عێراقی له ڕێگه‌ی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گوتارخوێنانی مزگه‌وته‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، بڕیاری داخستن و پاكتاوكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه و به‌رپرسانییه‌وه هه‌یه.
هاوكات وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراقی له به‌رانبه‌ردا، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی و بڕیاره‌كه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تیی توندی شه‌قامی عێراقی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له به‌سره و قائیم به چاوی ڕه‌خنه‌گرانی داوه‌ته‌وه و ڕهخنهكانیانی پێ هه‌رس نه‌كراوه و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن، چاوههڵنههاتنه به هه‌نگاوه‌كانی سوودانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی."