کەرکووکییەکان رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر لەبیر ناکەن
ده‌ستیش له ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركووك هه‌ڵناگرن
K24- كه‌ركووك:
سێ ساڵ بەسەر رووداوەکانی 16ى ئۆکتوبەردا تێپەڕدەبن و کەرکووك و ناوچە كوردستانییه‌كانی دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ژێر داگیرکاری هێزە عێراقیەکانن، هاووڵاتیانیش داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارەکەیان دەکەن.
له‌مباره‌شه‌وه پیاوێکی کورد لە بازاڕی گەورەی كەركووك دەڵێت: کەرکووك کوردستانیە و کەس ئامادە نیە دەست لەناسنامەکەی هەڵگرێت.
هه‌وره‌ها گوتیشی: له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا له 20%ی خاكی كه‌ركووك ته‌عریب كراوه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پێشبینی ده‌كرێت تا 3 ساڵی دیكه رێژه‌ی ته‌عریبكردنی خاكی كه‌ركووك بگاته 50%.
وێڕای ئەو هه‌ڵمه‌ته تەعریبەی لەسەریه‌تی، کورد لەماوەی سێ ساڵی دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر 105 پۆستی ئیداری و ئەمنیی لە كەركووك لە دەستداوه.
H.B