داوا ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی بوونه هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سزا بدرێن
"كاریگه‌ری رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ماوه"
K24- هه‌ولێر:
لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، یەکێك لە دەرئەنجامەکانی رووداوه‌كانى 16ی ئۆکتۆبەر نەمانی متمانە بوو لە نێوان لایەنەكان، کە به گوته‌ی خۆیان ماوەی سێ ساڵە کاریگەری خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان کردووە، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، پێشتر لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆ و پەیوەندیەکانیان باش بوو، بە تایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی.
هه‌روه‌ها ده‌لێن، دوای سێ ساڵ تا ئێستاش پەیوەندی لایەنە سیاسیەکان باش نیە و متمانەیان لە نێوان یەکتر وەك پێوست نییە، له‌مباره‌شه‌وه دیاری حه‌سه‌ن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 16ی ئۆکتۆبەر متمانەی نێو لایەنە سیاسیەکانی نەهێشتووە و دەبێت بۆ گەرانەوەی ئەو متمانەیه، بەرپرسانی یەکێتی سزای ئەوانە بدەن، کە بوونە هۆی رێکەوتنی 16ی ئۆکتۆبەر.
هاوشانی نەمانی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان، رێژه‌ی له 51%ی خاکی هەرێمی کوردستانیش داگیرکرا، ئەو رووداوە کاریگەری لەسەر رەوشی ئەمنی و سەربازی هەبووە و تا ئێستاش داگیرکردن و تەعریب له ناوچه كوردستانييه‌كان بەردەوامە، ئه‌حمه‌د شێروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبى شيوعی كوردستانیش دەڵێت: بۆ تێپه‌ڕاندنی ئەم قۆناغە پێوستيمان بە پرۆژەیه‌كى نیشتیمانی هەیە، داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکات هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا چڕ بكه‌نه‌وه.
16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بەهۆی رێکەوتنی ژێربەژێری چەند بەرپرسێکی یەکێتی و حەشدی شەعبی له 51%ی خاکی کوردستان داگیرکرا، دواى تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ئەم رووداوانە، تا ئێستاش کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هه‌ر ماوه، بە تایبەت نەمانی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان بۆ دووبارە گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان، داواش ده‌كرێت، سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه بوونه هۆی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنه‌كه.
H.B