
لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2025 ی لە قوتابخانەی بنەڕەتی (دم دم) لە شاری زاخۆ لێ دا. سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا پیرۆزیایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و هیوای خواست کە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەسکەوت و خۆشی بێت بۆ هەمووان.













