سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تەواوی پشتیوانیی و پشتگیری خۆی بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە چوارچێوەی ڕەوایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە.
سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: هه‌رێمى كوردستان به گرنگييهكى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت.
سەرۆکایەتییەکە دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتیوانیی و پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێودهوڵهتييهكاندا، دووپات دهكهينهوه.
هاوکات لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا دهڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێم هه‌يه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى کوردستان ده‌كاتەوە كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات.
سەرۆکایەتییەکە دووپاتی کردەوە، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێودهوڵهتييهكان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، لە پەراوێزی 80ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە چارەی دوو دەوڵەت، دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدار بوون و چەند وڵاتێکیش دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە،21ـی ئەیلوولی 2025، هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پۆرتوگال بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا نا.