
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی کۆمەڵەی نیقییە بەڕێوە چوو
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە باڵاکانی ئایینی کوردستان ، کۆنفرانسی تایبەت بە یادی 1700 ساڵەی کۆمەڵەی نیقییە لە هەولێر بەڕێوە چوو.
سەرۆکی حکوومەت، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کوردستان نیشتمانیی هەموومانە و وەک چۆن پێکهاتەکانی کوردستان، بەیەکەوە، دووچاری ستەم و زۆرداری و داگیرکاری بوونەوە، ئەمڕۆش بەیەکەوەین لە پێناو بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و پێشخستنی نیشتمانەکەمان.






