فڕۆكه‌كانی توركیا قه‌ندیلیان بۆردومان كرد
زیانه‌كانی نه‌زانراوون

K24 – رانیه:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جارێكیدیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری قه‌ندیلیان بۆردومانكرد و تا ئێستا راده‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه.
په‌یامنێری "كوردستان24" له ده‌ڤه‌ری "راپه‌ڕین" رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی "ره‌ژووكه‌ر"یان له دۆڵی "شارۆشیان" له سنووری قه‌ندیل بۆردومان كردووه.
تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا چ زیانێكی گیانی و ماڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سنووری قه‌ندیل، به ده‌ست چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه و دوای گیرسانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه رێگه نه‌دراوه ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی گوندنشینان بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كه.
توركیا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به "تیرۆریست" وه‌سفده‌كات و له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.
به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆردومانی جموجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
تا ئێستا توركیا سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه، له كاتێكدا كه‌شی ناوچه‌كه رووی له سه‌رما و زستانه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده راگه‌یه‌ندراوه، كه توركیا توانیویه‌تی مه‌ترسی په‌كه‌كه له سنووری چیای "حه‌فتانین" دووربخاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا داوای له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێڵن و نه‌بنه هۆی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان.