سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە، هەردوولا بارودۆخی سیاسیی عێراق، ناوچەکە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق، ناوچەکە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی هەرێم تاوتوێ کرا.
کۆتا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 14ـی تەممووزی ئەمساڵ بووە لە بارەگای بارزانی.
لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبوو، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە تایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
