له رووی خۆكوشتنه‌وه به‌غدا یه‌كه‌می عێراقه
ئاماری رووداوه‌كانی "خۆكوشتن"ی له عێراق بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاماری رووداوه‌كانی "خۆكوشتن"ی له عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا (301) حاڵه‌تی خۆكوژی تۆمار كراوون.
كۆمیسیۆنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، (68) حاڵه‌تی خۆكوژی له به‌غدا روویانداوه، كه به‌رزترین ژماره‌یه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له‌و ژماره‌یه‌ی كۆتاییان به ژیانیان هێناوه، (169) كه‌سیان پیاو و (132) كه‌سیان ئافره‌ت بوون.
به گوێره‌ی رای كۆمیسیۆنه‌كه، هه‌ژاری، بێكاری، بێهیوایی، خراپی ره‌وشی ئابووری، توندوتیژی خێزانیی و ره‌شبینی و كێشه ده‌روونییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی خۆكوژین.