قەیرانی کەمیی خوێن لە غەززە سەری هەڵداوەتەوە
له‌گه‌ڵ سنوورداری توانا پزیشكییه‌كان، هێنانی برینداران بۆ نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وامه، ڕۆژانه نه‌خۆشخانه‌كان پێویستییان به زیاتر له 350 بوتڵی خوێن هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانرێت به‌شێكی كه‌م دابین بكرێت.
حوسێن میقداد- باوكی یەکێک لە نەخۆشەکان بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: كوڕه‌كه‌م له 19ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بریندار بووه، ماوه ماوه ئه‌و پێویستی به بوتڵێک خوێن هه‌یه؛ بەڵام خوێن زۆر بە زەحمەت دەست دەکەوتێت. ژماره‌ی خوێنبه‌خشان به‌هۆی ترس و برسییەتییەوە كه‌م بووه‌ته‌وه.
برسێتی و ماندوێتی ڕێژه‌ی خوێنبه‌خشانی 60%ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌م كورتهێنانه مه‌ترسیداره، قه‌یرانه‌كه‌ی قووڵتر كردووه و گیانی بریندارانی ڕاده‌ستی قه‌ده‌ر كردووه.
هیشام عه‌بدولخالق- خوێنبه‌خش، گوتی: به‌م دواییانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند بانگه‌وازێكی بۆ خوێنبه‌خشین كرد، منیش ناچار بووم بۆ یارمەتیدانی نەخۆش و برینداران، به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه بێم. ده‌شزانم دوای كه‌مێكی دیكه به‌هۆی به‌دخۆراكی و كه‌میی ڤیتامینه‌وه تووشی سەرگێژە ده‌بم، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا ئه‌مه‌ش تێ ده‌په‌ڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 70%ی ئه‌وانه‌ی ده‌هێنرێنه نه‌خۆشخانه‌كان، پێویستییان به پێدانی به‌په‌له‌ی خوێنه، ئه‌مه جگه له تووشبووانی شێرپه‌نجه، گورچیله و منداڵه ناكامه‌كان، كه به‌رده‌وام پێویستییان به پلازما و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی خوێنه، ئه‌مه‌ش دۆخێكی كاره‌ساتبار و دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێنی دروست كردووه.
محه‌مه‌د ویشاح- پزیشك، دەڵێت: تا دێت زیاتر پێویستمان به‌خوێنه، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا بڕی خوێن له بانكهكانماندا گه‌یشته سفر، بەڵام خودای گه‌وره و خه‌ڵكی ئێمه له كه‌رتی رۆژئاوا و ئوردن، فریامان کەوتن و سه‌دان یه‌كه‌ی خوێنیان بۆمان نارد. لێرە، دۆخی خوێنبه‌خشان زۆر خراپه و ئەگەر هەروا بەردەوام بێت، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بانكه‌كانمان به‌ته‌واوی به‌تاڵ ده‌بن.
له غه‌ززه له‌نێوان توندبوونی ئازاره‌كان و زۆریی قەیرانەکاندا، چاره‌نووسی بریندارانیش له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پێویستییه پزیشكیهكاندایه و رزگاربوونیان په‌یوه‌سته بە هەڵمەتێکی خێرای فریاکەوتن.