مێرکڵ یەکەم بابەتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی دەخاتەڕوو

کازمی سەردانی ئەڵمانیا دەکات

K24- ئەڵمانیا:

لە کۆبوونەوەی دوازدەهەمین لوتکەی خۆگونجاندن، موحەمەد تانریڤێردی سەرۆکی جڤاتی کوردی ئەڵمانیا داوای لە ئەنگێلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کرد کە پشتیوانی لە کوردانی ئێزدی بۆ گەڕانەوەیان بۆ شەنگال بکات.

هەروەها داوای کرد، راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بکات و ئاماژەشی بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کرد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.

تانریڤێردی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەنگێلا مێرکل لە وەڵامدا باسی لەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە یەکەم بابەتیان دەبێت.

مێرکل ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی ئێزدییەکان لە دڵیدایە و پشتیوانی خۆی دووپاتکردووەتەوە بۆیان.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، بڕیارە مستەفا کازمی، سبەی کاتژمێر 10:30 خولەک بەکاتی ئەوروپا و 11:30 خولەک بەکاتی کوردستان لەگەڵ مێرکل کۆببێتەوە.

H.J

Fly Erbil Advertisment