فالح فه‌یاز: سوتاندنی باره‌گای پارتی جێگای داخه و تاوانكارییه
"هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی و بیانی ئێمە به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌زانین"

K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، سوتاندنی باره‌گای لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا جێگای داخه و تاوانكارییه. ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌و هێزانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان دەكەنە ئامانج، له ده‌ره‌وه‌ی یاسان .
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بە كەناڵی فەرمی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ی كه نێرده‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانیان كردووەته ئامانج له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و كاری لیژنه‌ی به‌دواداچونیش بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و هێرشانه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه، هه‌ركاتێك كاری لیژنه‌كان ته‌واو ببێت ده‌ره‌نجامه‌كانی رادهگهیەندرێ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت هێرشی كردبێت یا بیكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی و بیانی ئێمه به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌زانین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان نزیكەی 20 كه‌سیان به تۆمه‌تی سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ده‌ستگیركردون.
دەشڵێ، سوتاندنی باره‌گای پارتی جێگای داخه و تاوانكارییه.