مەسرور بارزانی: خزمه‌تكردن تەنھا دابه‌شكردنی مووچه نییه
یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان لە بواری رێگاوبان
K24 – ھەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە رێوڕەسمێكدا رێگەی ستراتیژیی رووڤیا – گۆپاڵ-ی كردەوە، ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان لە بواری رێگاوبان و ئاسانكاری زۆر دەكات بۆ ھاتووچۆی نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك.
لە وتارێكدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی زیاتر خۆشحاڵم دەكات، ئەو پڕۆژانەی لەم ماوەیەدا ئەنجامدەدرێن، ھەموویان لەلایەن كۆمپانیاكانی ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێن.
مەسرور بارزانی، گوتی: "خۆشحاڵم كه جارێكی دیكه هاتینه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه كۆتایی هاتووه، ئه‌م پڕۆژه‌یە له كابینه‌ی پێشوو به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، به‌ڵام ته‌واونه‌كرا، له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا، پشتیوانی ته‌واوبوونی بكه‌ین، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و خزمه‌تگوزارییه، سوپاس بۆ خودا، به‌ر له‌كاتی خۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆتایی هات، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاڤین گرووپ، ده‌كه‌م، كه زۆر زووتر له كاتی خۆی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد".
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "وه‌ك دیاره پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر باشی جیهانی درووستكراوه، ئەوەی لە هه‌موو شتێك زیاتر من دڵخۆش ده‌كات، چه‌ندین پڕۆژه له كوردستان جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌موویان كۆمپانیای كوردستانین، له دهۆك و هه‌ولێر و راپه‌ڕین و سلێمانی، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌موویان كوردستانین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه، چونكه به توانای كوردستانی و ئه‌ندازیاریی كوردستانی و كه‌رەسته‌ی ئەو ده‌ڤه‌ره، جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئەمەش مایەی دڵخۆشی ئێمه‌یه، چونكه هه‌لیكار بۆ گه‌نج و هاووڵاتییانی ئێمه زیاتر ده‌ڕه‌خسێنن".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا: "ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییانە گه‌لێک پێویستن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌ت دروستكردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌كو پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری كوردستان، كه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
سەرۆكی حكومەت گوتی: "ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا هاریكاری هاووڵاتییان ناكات بۆ هاتووچۆ، به‌ڵكو ئاسانكارییش ده‌كات بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و بهیهكەوەبهستنهوهی پارێزگاكانی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌نێوان دهۆك و هه‌ولێر و سبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه. چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌ن بۆ دروستكردنی رێگه‌ی نێوان شاره‌كان و ئیداره‌ی دیكه‌ی كوردستان، هیوادارین ئه‌وانیش به كاتێكی زوو ته‌واوبكرێن و دووباره خه‌ڵك به‌كاریانبهێنێت و سوودیان لێوه‌ربگرێت. راسته ئه‌و رێگه‌یه ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ ده‌كات، به‌ڵام خوازیاریم له ئێوه به باشترین شێوه سوودی لێوه‌ربگرین، به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێك ده‌بینین سه‌دان كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی، بریندارده‌بن و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیوادارم گوێ له ئامۆژگاری و رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ بگرن، هیوادارم به باشترین شێوه سوود له‌و رێگایانه وه‌ربگرن، وا نه‌كه‌ن خوا نه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بگه‌نه شوێنی خۆتان، خێرا لێ‌بخوڕن و تووشی رووداوێكی ناخۆش بن".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و قه‌یرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تووشی بووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان دا به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، هه‌ندێكجار پرسیاری مووچه زۆر دێته پێش؛ حكومه‌ت چۆن ده‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بكات، به‌ڵام مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش ناكات؟ حه‌زده‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه؛ حكومه‌ت هه‌رچییه‌كی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان، كه‌مته‌رخه‌می ناكات و نه‌یكردووه، داهاتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مبووەتەوە، پێشتریش چه‌ندین جار ئاماژه‌م پێكردووه، كه په‌تای كۆرۆنا، تێچكوونی ئابووری جیهانی، كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی خۆی بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مكرده‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵیدا، داهاتی ناوخۆ زیاتر بكات، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین هاووڵاتییانی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن، حكومه‌ت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێ بكات، خزمه‌تكردن به‌س دابه‌شكردنی مووچه نییه، خه‌ڵك داوای ئاو، كاره‌با، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه ده‌كات، خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه. جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش دیسان بۆ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانه، هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان مووچه‌خۆر نین، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ن و مافی خۆیانه له پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت سوودمه‌ند بن، دروستكردنی ئه‌و پرۆژانه، بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانه، بێ جیاوازی، پێویستیشه ئێمه بزانین و ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌ركی گرانی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار، من سوپاسی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌م كه به‌رپرسیاریێتیان هه‌ڵگرتووه و له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان ئاماده‌ن پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
مەسرور بارزانی، لە بەشێكی دیكەی وتارەكەدا، ئاماژەی بەوەدا: "راسته پارەی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه خهمڵێنراوە، به‌ڵام خەرجكردنی بۆ كۆمپانیاكان، كاتێكی دوورودرێژی پێویسته، سوپاسی ئه‌وان ده‌كه‌م كه ته‌حه‌مولیان هه‌بووه و بیریان له‌وه كردووه‌ته زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن، نه‌ك سوودی ماددی ئه‌و پڕۆژانه، جارێكی دیكه سوپاسیان ده‌كه‌م. به‌و بۆنه‌یه‌وه دیسان داوا له هه‌موو هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، خۆبپارێزن، ده‌بینین رۆژانی رابردوو رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه، ته‌نیا رێگه ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك خۆی خۆی بپارێزێت، خۆپاراستن تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كه‌سوكاری خۆمان بپارێزین، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و بارودۆخێكی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت له بواری ئابووریش ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستبهێنرێت".
پڕۆژەی رووڤیا – گۆپال، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی بواری رێگاوبان و درێژی رێگەکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون) لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان).

.jpg)












