توركیا: بەرپرسێكی ھەواڵگری په‌كه‌كه‌ی لە لیستی سوور لەناوبرد

لە ئۆپەراسیۆنێكیدا لە پارێزگای شه‌رناخ سێ لە ئەندامانی پەكەكەی كوشتووە

K24 – ھەولێر:

ھەواڵگری توركیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەرپرسێكی ھەواڵگری پارتی كرێكارانی توركیا (پەكەكە)ی كوشتووە بەناوی ئەحمەد بال، كە دواكراو بووە لە "لیستی سوور"دا لای توركیا.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا، شەممەی رابردوو رایگەیاندبوو، لە چواچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە پارێزگای شەرناخ لە "باكووری كوردستان" سێ لە ئەندامانی پارتی كرێكارانی توركیای كوشتووە، یەكێك لەوانە لە لیستی "پرتەقاڵیە" لە داواكراوان.

ئۆپەراسیۆنەكانی ھێزەكانی توركیا لە ناوچە سنوورییەكان ونزیك سنوورەكان بەردەوامە و سەرۆكایەتی توركیا لە یەكی ئەم مانگەوە 3 یاداشتی ناردووەتە پەرلەمان بۆ درێژكردنەوەی ئەركی ھێزەكانیان لە سووریا، عێراق، لوبنان، مالی و ئەفریقیای ناوەڕاست، لە یەكێك لەو یاداشتنامانەدا ئاماژەیكردووە، ئەو ھەڕەشانەی لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا ھەبوون لە ناوچەكانی نزیك سنووری سووریا و عێراق ھێشتا بەردەوامن".

سەرچاوە: ئەنادۆل

Fly Erbil Advertisment