لە عێراق رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا دیسان ھەڵكشا

لە عێراق 3 ھەزار 920 كەس تووشی كۆرۆنای بوون و 2 ھەزار و 602 كەسیش چاكبوونەوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: عێراق لەو شەو و رۆژەدا 3 ھەزار 920 حاڵەتی نوێ تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركردووە، ھاوكات 2 ھەزار و 602 حاڵەتی چاكبوونەوەی لەم پەتایە تۆماركردووە و 49 كەسیش بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.

لەسەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 434 ھەزار 598 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیە، 10 ھەزار و 366 كەس گیانیان لە دەستداوە و 366 ھەزار و 134 كەسیش بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بە رێژەی 84.2%.

ژمارەی ئەو تووشبووانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشكی دانە 58 ھەزار و 98 كەسن و لەم ژمارەیەش 466 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.

Fly Erbil Advertisment