وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕۆژی چوارشەممە کۆتا ڕۆژە بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا دەکات ئەو قوتابییانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوول، کۆتا ڕۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەکات، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.
ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، سیستەمی زانکۆلاین کاراکرا، بۆ دەرچووانی پۆلی 12.
ئەمساڵ، 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12یان کرد.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12 ڕاگەیەنرا.