
چوارەمین پێشانگای کتێب لە شارۆچکەی عەینکاوە
چوارەمین پێشانگای کتێب لە عەینکاوە بە بەشداری 30 چاپەمەنی کە تێیدا کتێبەکانیان نمایش دەکەن، کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا بە هەزاران کتێب بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی نمایش کراوە، زۆربەی کتێبەکان پێکهاتوون لە کتێبی مێژوو، فەلسەفە، شیعر، ڕۆمان، چیرۆکی منداڵان، پەروەردە و فێرکردنی منداڵان و ئایینی. هەروەها کتێبی مێژووی میزۆپۆتامیا و مێژووی سریانی و هەندێک کتێبی کەنیسەش لە خۆ دەگرێت، پێشانگاکە بۆ ماوەیە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 5:00 ئێوارە تاکوو 9ـی شەو کراوەیە.









