ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه
راده‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه

K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا له رێی زه‌مینی و ئاسمانییه‌وه به‌رده‌وامه له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌مشه‌و، له نزیك گوندی "مێرگه‌ڕه‌شه"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا به چڕی بۆرومانی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كردووه، كه له نزیك گونده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌نووس له كوردستان24، "توانا ته‌ها" له سنووری ناوچه‌كه‌وه دیمه‌نی بۆردومانكردنی ئه‌مشه‌وی ناوچه‌كه‌ی تۆمار كردووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا ئاگری چه‌كه‌كانیان رووی له ناوچه‌كانی سنووری گوندی "مێرگه‌ڕه‌شه".
ئه‌و گونده، پێشتریش له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه ئه‌و گونده بۆردومان كراوه و هاووڵاتیانی دانیشتووی گونده‌كه ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ره‌و ناحیه‌ی "سیده‌كان" به‌جێبهڵێن.
ناحیه‌ی سیده‌كان، یه‌كێكه له گه‌وره ناحییه‌كانی سنووری قه‌زای "سۆران"ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و به هۆی شه‌ڕی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه زۆرترین زیان له هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و ناحیه‌یه كه‌وتووه و زۆرێك له گوندنشینانی ناوچه‌كه ناچار بوون به‌ره‌و سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یان ره‌وبكه‌ن.
له دوو رۆژی رابردووش‌دا، فڕۆكه‌كانی توركیا سنووری چیای قه‌ندیلیان بۆردومان كرد، كه بووه‌ته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خۆحه‌شاردانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
سنووری قه‌ندیل، به ده‌ست چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه و دوای گیرسانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه رێگه نه‌دراوه ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی گوندنشینان بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كه.
توركیا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به "تیرۆریست" وه‌سفده‌كات. له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه (2) ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.
به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆردومانی جموجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
تا ئێستا توركیا سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه، له كاتێكدا كه‌شی ناوچه‌كه رووی له سه‌رما و زستانه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده راگه‌یه‌ندراوه، كه توركیا توانیویه‌تی مه‌ترسی په‌كه‌كه له سنووری چیای "حه‌فتانین" دووربخاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا داوای له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێڵن و نه‌بنه هۆی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان.