ئەردۆغان داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ڕاگرینی شەڕی غەززە دەربڕیوە و ڕاشیگەیاندووە، بە پێویستی دەزانین ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگرێت.

ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، بە ترەمپی ڕاگەیاندووە تورکیا پشتیوانی هەموو هەوڵێکی ئاشتی دەکات، بەڵام بە پێوەستی دەزانن کە ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگرێت بۆ گەرەنتی سەرکەوتنی هەوڵی ئاشتی لە ناوچەکە.

ئەردۆغان ئاماژەیداوە، لە بانگەوازەکەیدا کە ئەمەریکا داوایکردووە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هەنگاوەکانی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و پێشنیازەکانی ترەمپ بە گرنگ دەزانن و دیدگای ترەمپ بۆ پرۆسەی  ئاشتی جیهانی بەرز دەنرخێنن.

هەردوو سەرۆک جەختیان لە باشتر کردنی پەیوەندیەکانیان کردۆتەوە، بە تایبەت لە هاوکارییەکانی بواری پیشەسازی بەرگری .

لەگەڵ ئەوەی شەڕی غەززە نزیک دەبێتەوە لە دووەم ساڵی، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئێستاش پرۆژە نوێیەکەی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لەلایەن حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ و هەردوو وڵاتی میسر و قەتەر کە نێوەندگیری دانوستانەکانن پەسندکراوە، بەڵام حەماس داوای پێدانی ماوەیەکی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.

 
Fly Erbil Advertisment