شاندێکی پیشەسازیی ئیستانبوڵ سەردانی هەولێر دەكات

لە سەرەتای ساڵی نوێ، شاندێکی گەورەی ژووری پیشەسازیی ئیستانبوڵ بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان و بازرگانیی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەینی، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر گوتی، بە سەرۆکایەتیی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوورهكه، سەردانی ژووری پیشەسازیی ئیستانبوڵیان کرد و لەلایەن ئێردال باهیچڤانی، سەرۆکی ژوورەکە و بەشێک لە ئەندامانی پێشوازییان لێکراوە و هاوكات كۆبوونهوهیهكی دووقۆڵییان ئهنجام داوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێردا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرەکی ژووری پیشەسازیی ئیستانبوڵ بووه و تیایدا باسی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و ئیستانبوڵ و ڕۆڵی هەردوو ژوور لە پەرەپێدان و زیادکردنی چالاکییە ئابوورییەکان کراوه.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوه، لە سەردانەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی شوێنی ستراتیژیی هەولێر کراوەتەوە و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پرۆژە هاوبەشەکان خراوەتەڕوو، لەم بارەیەوە وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی پیشەسازیی ئیستانبوڵ سەردانی هەولێر بکەن.