پۆمپێیۆ: "حزبوڵڵا ھێشتا ھەڕەشەیە لە سەر ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی"
پێویستە ھەموو وڵاتان كار لەسەر كۆتوبەندكرنی چالاكییەكانی حزبوڵلا بكەن و خۆیان لێ بپارێزن

K24 – ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپێیۆ رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناوی دوو لە بەرپرسانی "حزبولڵا"ی لوبنانی خستە لیستی سزاكانی.
پۆمپێیۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ھێشتا حزبوڵڵا ھەڕەشەیە لە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی. ئەمڕۆ بە سەپاندنی سزاكان بەسەر دوو بەرپرسی حزبوڵڵا، چالاكییەكانی ئەو كۆمەڵە تیرۆریستە زیاتر ئاشكرا دەكرێن وتۆڕی چالاكییەكان زیاتر بێھێز دەكرێن. پێویستە ھەموو وڵاتان كار لەسەر كۆتوبەندكرنی چالاكییەكانی حزبوڵڵا بكەن و خۆیان لێ بپارێزن".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، پێنجشەممە رایگەیاند، ئەو دوو سەركردایەتییەی سزا نوێیەكانیان بەسەردا سەپێنراوە، ھەر یەك لە "حەسەن بەغدادی و نەبیل فارووق" ھەردووكیان ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبەكەن و تۆمەتبارن بە "ئاسانكاری و رێگا خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی بە بەكارھێنانی داھاتی دارایی لە دەرەوە".
Hizballah remains a threat to the U.S. and our allies. Today we’re designating two Hizballah officials, further exposing the terrorist group’s activities and disrupting its operational networks. All countries should work to restrict Hizballah’s activities and protect themselves.
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) October 22, 2020