بەنداوی باوەشاسوار دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری

جیا لە هەڵمەتی نۆژن کردنەوەی شۆینەوارە کولتووری و کەلەپووری و مێژووییەکانی کفری کە مەترسی لە ناوچونیان لەسەر بوو هەڵمەتی بەگەشتیاریی کردنی بەنداوی باوەشاسواریش لە کفری خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە لە ئایندەدا کفری دەکاتە ناوچەیەکی گرنگی گەشتییاری چوار وەرزەی ساڵ.

بەشدار موحسین، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەی گەشتیاری کفری، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم پرۆژەیە پرۆژەی پاککردنەوەی کۆنکرێتیکردنی بەنداوی باوەساشوارە، خۆی دەبینێتەوە لە چەند قۆناغێكی کارکردن، ئێستا ئێمە لە قۆناغی یەکەمی کارکردنین بە دروستکردنی چەناڵێک بە درێژایی 200 مەتر، پاشان دروستکردنی سۆڵیدەرێک بە پانی سێ مەتر کۆنکرێتکردن. بەدەر لەوانەش دروستکردنی دیوارێک بۆ چەنەڵەکە، دواتر دەست دەکەین بە کۆنکرێت کردنی ناو چەناڵەکە.

"ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە خواستە لە مێژینەییەكانی دانیشتوانی كفری، بەهیوای ئەوەی بەرەوپێشچوونی گەشانەوەی كەرتی گەشتییاری و دابینكردنی ژیانێكی نوێ بۆ خێزان و گەشتییارەكان.

ئەگەرچی کفری خاوەنی زۆرترین شوێنەواری کولتووری و کەلەپووری و مێژووی و خاوەنی بەنداوی باوەشاسوارە لە سەرو شارۆچکەکەوە ناوچەیەکی شاخەویە و هەڵەکەوتەی جوگرافیاکەی و کەشوهەواکەی لەبار بووە تاببیتە شوێنێکی گەشتییاری بەڵام بەهۆی گرنگی نەدان بەکەرتی گەشتییاری ئەم شارۆچکەیە هیچ سوودێکی لە کەرتی گەشتییاری نە دەبینی. 

چوارساڵی ڕابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگەوەکانی نۆژن کردنەوەی چەندان شوێنەواری کولتوری و مێژوی شارۆچکەکەی دەست پێکرد ئیستا ئەو شۆێنەوارانە جێگای سەرنجی گەشتیارانن 

عوبێد محەممەد، بەڕێوبەری شوێنەواری کفری دەڵێت: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا توانیومانە چەند شوێنەوارێک و کەلوپوورییەک نۆژەن بکەینەوە. یەکێک لەوانە؛ سەرای کفری و بەشێکی کفری کە بە ژێر تاقی کفری ناسراوە، گەرماوی پاشا و چەند گومەزێک لە قەبرسانی کۆنی کفری. ئامانجیشمان لە نۆژەنکردنەوەی کفری، ڕاکێشنی گەشتییارە لەگەڵ پاراستنی مێژووی شارەیە. ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و دەرەوەی هەرێم بۆ سەردانی شوێنەوار و کەلەپوورەکان ڕوو لە کفری دەکەن.

بەنداوی باوەشاسوارە لەمەودوا تەنیا وەك سەرچاوەیەكی سامانی ئاو و ژینگە نامێنتەوە، بەڵكو دەبێتە ھێمایەكی نوێ بۆ جووڵەی بازاڕ و گەشەپێدانی شارۆچكەكە و ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ دانیشتووانەكەی و ڕاكێشانی گەشتییاران.

 
 
Fly Erbil Advertisment