ناتانیاهۆ خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێكی تره‌مپ ده‌دزێته‌وه
پرسیاره‌كه له‌باره‌ی جۆ بایدنی ركابه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ بوو
K24- هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرسیارێكی هه‌ستیار له‌باره‌ی جۆ بایدنی ركابه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناتانیاهۆ كرد، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زۆر زیره‌كانه وه‌ڵامێكی بێلایه‌نانه‌ی پرسیاره‌كه‌ی تره‌مپی دایه‌وه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوای رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و سوودان تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پرسیاری ئه‌وه له ناتانیاهۆ ده‌كات: "ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای كه بایدنی "خه‌واڵۆ" ده‌توانێت رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات؟ ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت؟ من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم".
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل توانی له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێت و گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك، من ده‌توانم یه‌ك شت پێت بڵێم: ئێمه رێز له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرین كه له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له‌پێناو ئاشتی بدرێت، هه‌روه‌ها ئێمه رێز و پێزانینی زۆرمان بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه پیشكه‌شی ئێمهتكردووه".
H.B
Pour les normalisations.
— Restitutor Orientis (@RestitutorOrien) October 23, 2020
Trump: "Pensez-vous que Joe le somnolent (Biden) aurait pu conclure cet accord, Bibi?"
Le PM israélien Netanyahu: "Euh, eh bien. Monsieur le Président, une chose que je peux vous dire, c'est que nous apprécions l'aide à la paix de quiconque en Amérique." pic.twitter.com/yVqAWYfN9m